zagros news agency

ژمارەی قوربانییانی برسێتی لە غەززە بۆ ٢١٧ کەس بەرز بووەوە

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، ژمارەی قوربانییانی برسێتی و بەدخۆراکی لەو ناوچەیە گەیشتووەتە ٢١٧ کەس، کە ١٠٠ کەسیان منداڵن.
وەزارەتەکە ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی ئاب، ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٥ حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە تۆمار کراوە، کە دووانیان منداڵ بوون.
دانیشتووانی غەززە، کە ژمارەیان نزیکەی ٢.٤ ملیۆن کەسە، ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی خۆراک، ئاو و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بوونەتەوە. ئەم قەیرانە بەهۆی بەردەوامیی سنووردارکردنی توندی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان و داخستنی نزیکەی تەواوەتیی دەروازەکان لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، قووڵتر بووەتەوە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فریاگوزاری و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستینی (ئۆنروا)، لەم دواییانەدا هۆشداریی دا کە حاڵەتەکانی بەدخۆراکی لەنێو منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە غەززە، لە نێوان مانگەکانی ئادار و حوزەیراندا دوو هێندە بووە.
هەروەها ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، نزیکەی یەک لەسەر پێنجی منداڵان لە شاری غەززە تووشی بەدخۆراکیی توند بوون و بەردەوامیی گەمارۆ و ڕێگریکردن لە گەیشتنی هاوکارییەکان، دەبێتە هۆی خراپتربوونی دۆخی تەندروستی و زیادبوونی زیانەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانی ناتۆ بودجەی بەرگریی بەرێژەی لەسەدا ١٨ زیاددەکات

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح