ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:
بۆ ماڵباتی هونەرمەندی کۆچکردوو (عەبدولڕەزاق بۆتانی)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی بواری دراما و شانۆ، (عەبدولڕەزاق بۆتانی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە دۆست و خزم و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۱ی ئابی ۲۰۲٥

