zagros news agency

ئەندامە نوێیەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا دیاری کران

 

پارتەکانی ئاک پارتی، جەهەپە و دەم پارتی ئەو نوێنەرانەیان دیاری کرد کە شوێنی سێ نوێنەرەکەی “ئیی پارتی” لە کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتیدا دەگرنەوە.
بە بڕیاری نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، کۆمیسیۆنەکە لە ٥١ ئەندام پێکهێنرا، بەڵام “ئیی پارتی” دژایەتیی پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکەی کرد و نوێنەرانی خۆی دیاری نەکرد. بە بڕیاری کۆمیسیۆنەکە، سێ ئەندامە نوێیەکە لە ئاک پارتی، جەهەپە و دەم پارتی هەڵبژێردران.
دەم پارتی، پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵ “جەلال فرات”ـی دیاری کرد، جەهەپە پەرلەمانتاری ئەنقەرە “ئومود ئاکدۆغان” و ئاک پارتیش پەرلەمانتاری دەنیزلی “جاهیت ئۆزکان”ـی دەستنیشان کرد. بەم شێوەیە “کۆمیسیۆنی یەکگرتوویی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی” ڕۆژی سێشەممە بە ٥١ ئەندامەوە کۆدەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نان لە پایتەختی ئێران لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٦٪ گران کرا

سەڵاح

سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانووستانمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە

سەڵاح

نرخی نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەتەوە

سەڵاح