zagros news agency

ئەندامە نوێیەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا دیاری کران

 

پارتەکانی ئاک پارتی، جەهەپە و دەم پارتی ئەو نوێنەرانەیان دیاری کرد کە شوێنی سێ نوێنەرەکەی “ئیی پارتی” لە کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتیدا دەگرنەوە.
بە بڕیاری نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، کۆمیسیۆنەکە لە ٥١ ئەندام پێکهێنرا، بەڵام “ئیی پارتی” دژایەتیی پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکەی کرد و نوێنەرانی خۆی دیاری نەکرد. بە بڕیاری کۆمیسیۆنەکە، سێ ئەندامە نوێیەکە لە ئاک پارتی، جەهەپە و دەم پارتی هەڵبژێردران.
دەم پارتی، پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵ “جەلال فرات”ـی دیاری کرد، جەهەپە پەرلەمانتاری ئەنقەرە “ئومود ئاکدۆغان” و ئاک پارتیش پەرلەمانتاری دەنیزلی “جاهیت ئۆزکان”ـی دەستنیشان کرد. بەم شێوەیە “کۆمیسیۆنی یەکگرتوویی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی” ڕۆژی سێشەممە بە ٥١ ئەندامەوە کۆدەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس: لە مانگەکانی داهاتوودا چەندین ئامێری ATM لە سلێمانی و هەڵەبجە دادەندرێن

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە پابەندبێت بە ڕێژەی %14.14ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ئەنجامی فەرمی و ڕاست و پەسەندکراوی سەرژمێری 2024ــە

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران تەندەرێک بۆ بەرزکەرەوە بۆ دادگای هەولێر ڕادەگەیەنێت

سەڵاح