zagros news agency

هەفتەى داهاتوو شەقامى سەرەکی هەولێر – بەحرکە دەکرێتەوە

 

کارکردن لە نۆژەنکردەوە و قیڕتوکردنی شەقامى سەرەکی ( هەولێر – بەحرکە ) بەردەوامە و سەرەتایی هەفتەى داهاتوو بەڕووى هاوڵاتییان و شوفێران دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.8.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەری کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى و عەبدوڵڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەرى شارەوانى2، قۆناغی دووەمی پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامى سەرەکى  ( هەولێر – بەحرکە )ى لە شەقامی 120 مەتری تاکو شەقامی 150 مەتری لە سایدی چوون بۆ بەحرکە بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی ( 1 ملیار و 645 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی، بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، دواى ئەوەى لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە، وێڕاى دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە و سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى2، جەختى لەوە کردەوە، پارێزگاى هەولێر لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ هەوموو هەوڵێکى خۆى خستۆتەگەڕ.

هەروەها ئاماژەى بە گرنگى ئەو شەقامەشدا، کە شەقامێکى گرنگى شارى هەولێرە و  هاتووچۆیەکى زۆرى لە سەرەو لە سەرەتایی هەفتەى داهاتوو کارەکانى نۆژەنکردنەوەى کە بەکوالێتیەکى بەرز ئەنجامدراوە تەواودەبێت و بە ڕووى شوفێران و هاوڵاتییان دەکرێتەوە.

جێگەى باسە، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامى سەرەکى ( هەولێر – بەحرکە ) کە یەکێکە لە شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر و ڕۆژانە هاوڵاتییان بەكاری دەهێننن و جووڵە و هاتووچۆی زۆری لەسەر و هەرسێ شەقامی بازنەیی خێراى ( 100 مەتریی، 120مەتری، 150 مەتریی ) بەیەکەوە دەبەستێتەوە و درێژییەکەى نزیکەى 5 کیلۆمەترە. قۆناغى یەکەمى کارەکانى لە شەقامی سەرەکی 100 مەتری تاکو 120 مەتری سایدی چوون بۆ بەحرکە تەواو بووە  و لە ئێستاشدا کار لە قۆناغى دووەمى پڕۆژەکە دەکرێت، کە لە شەقامی سەرەکی 120 مەترى تاکو شەقامی 150 مەترییە، کۆی گشتی کارەکانی پڕۆژەکەش لە هەردوو قۆناغدا بریتیە لە ( 85 هەزار مەتر دووجا ) قیڕتاوکردن و چاککردنەوەى شەقامەکە.

May be an image of 8 people

May be an image of 5 people and text

May be an image of 11 people and text that says 'Ashley OPENING pode'

May be an image of 7 people, suit and road

May be an image of 3 people and road

May be an image of 4 people

May be an image of 3 people, train, railroad and road

May be an image of 2 people, road and text that says '+H1 生 6 ኢዮያ'

May be an image of 6 people and road

May be an image of snowplow and text

May be an image of 1 person, road and text that says '# W'

هەواڵی پەیوەندیدار

نێردەی ئەمریکا: ترەمپ لوبنان بە کلیلی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت

یاسین

په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح