zagros news agency

دروستکردنی قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستی پێکرد

 

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت:” مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر جدییە لەسەر زیادکردنی رێژەیی سەوزایی لە هەولێر و ویستی تەواوی هەیە بۆ پڕۆژەکە، ئێستا پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستی پێ کردووە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند،” بە درێژایی 70 کیلۆمەتر و پانی دوو کیلۆمەتر، دوو پشتێنەی سەوزایی لە هەولێر دروست دەکرێت، بەدروستکردنیشی، کەشوهەوا و پاکبوونەوەی ژینگەی هەولێر، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، هاوکات جوانییەکی سەرنج راکێش بۆ هەولێر دروست دەبێت.

دەشڵێت: خۆشحاڵین ئەو بابەتانەی لە ماوەی رابردوو تەنیا نەخشەیەک بوو، ئێستا دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت، هەروەها هەولێر لەڕووی ئاو و کارەبا و سەوزاییەوە لەماوەی داهاتوو دەچێتە قۆناغێکی نوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەروەردە و خوێندن لە عێراق بەرەو داڕمان دەچن

یاسین

سەربازێکی بەریتانیایی به سیخوڕی‌کردن بۆ ئێران مەحکوم کرا

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پەیوندیی بە پارێزگاری ھەولێرە کرد

دڵشاد