zagros news agency

بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران درا

 

فەرمانگەی سەرپەرشتیاریی دادوەری نووسراوێکی دەرکردووە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبن، بۆ ئەوەی چیتر لە بنکەکانی پۆلیسی هاتووچۆ رانەگیرێن و دوای پشکنین و هێڵکاری یەکسەر بە خاوەنەکانیان بدرێنەوە.

فەرمانگەی سەرپەرشتیاری دادوەری هەولێر نووسراوەکەی ئاراستەی گشت دادگاکانی لێکۆڵینەوە لە هەولێر و دهۆک کردووە  و، تێیدا روونکراوەتەوە بەپێی ماددەی 21 لە بڕگەی دووەم لە یاسای سەرپەرشتیاری دادی ژمارە 124ـی ساڵی 1979، دادوەران دەسەڵاتیان هەیە بەپێی هەردوو ماددەی 23 و 24 لە یاسای هاتووچۆ، دوای پشکنین و هێڵکاری شوێنی رووداو و پشکنینی ئامێرسازی بۆ ئۆتۆمبێلەکان، راستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکان رادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە.

ئێستا سەدان ئۆتۆمبێل لە بنکەکانی پۆلیسی هاتووچۆ راگیراون تاوەکو کەیسەکانیان یەکلا دەبێتەوە، دوای ئەم بڕیارە خاوەنەکانیان دەتوانن وەریان بگرنەوە، لەمەودواش پێویست ناکات هیچ ئۆتۆمبێلێک لای پۆلیس بهێڵدرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لە بارەی مووچە و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەخرێتە روو

یاسین

مەسرور بارزانی: هیوادارم خەڵك بتوانێت لە كەشێكی ئارام و ئازاد دا و بە ئارەزووی خۆیان، دەنگی خۆیان بدەن

یاسین

گوتەبێژی کۆشکی سپی: ئێران خەریکە خۆی بۆ هێرش‌کردن بۆسەر ئیسرائیل ئاماده دەکات

یاسین