zagros news agency

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکاربوو

 

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2025.8.14، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.هێمن میرانى، بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ و لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى پۆلیس هەرێم و لیوا دیدار عمر، بەرێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێم و ژمارەیەکى تر لە ئەفسەران و پلەداران، لە ڕێورەسمیکدا، عميد كامل محمد باقر، لە شوێنى عەمید شوان عارەب، وەک بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر دەستبە کاربوو.

له‌ ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە عەمید شوان عارەب، كە لە ماوەی کارى رابردوویدا وەك بەڕێوەبەری پۆلیس ڕۆڵی دیارى ھەبووە لە بەرقەرارکردنى یاسا و پاراستنى ئارامى و ئاسایشی شارى ھەولێر، ئەرک و کارەکانى بەرز نرخاند و هیواى سەرکەوتنی لە کارى داهاتوویدا بۆ خواست، ھەروەھا پیرۆزبایی لە عميد كامل محمد باقر، کرد وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر و ھیوای سەركەوتنی لە ئەرک و کارەکانیدا بۆ خواست.

ئەوە جگە لەوەى جەخت لە هەموو پاڵپشتی و پشتیوانیەکی وەزارەتى ناوخۆ و پارێزگاى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پۆلیس بۆ بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر کرایەوە، لە پێناو بەرقەرارکردنى یاسا و پاراستنى ئارامى و ئاسایشی شارى ھەولێر و پارێزگاریکردن لە سەلامەتی و سەر و ماڵ و گیانى هاوڵاتییانى.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای AMD لەگەل Open Ai گرێبەست دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکی

یاسین

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە سەرتاسەری سووریا نزیکەی 220 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن كۆبووه‌وه‌

یاسین