zagros news agency

سەرچاوەیەک وردەکاریی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

 

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکە دەبێتە ناوەندێکی سەرەکی بۆ وەرگرتن و هەڵگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا پەمپ بکرێت بۆ هەناردەکردن.

ئەو سەرچاوەیە بە شەفەق نیوزی راگەیاند، “رێککەوتنی کۆتایی لەلایەن شاندەکانی بەغدا و هەولێرەوە واژۆ کراوە، هەروەها یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیشی تێدایە کە رێگە خۆش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی راگرتنی هەناردەکردنی نەوت، کە زیانی ملیارەها دۆلاری به عێراق گەیاندووە”.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، “ئەو رێککەوتنە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەڵگرتنی ئەو نەوتەی کە حکومەتی هەرێم رادەستی وەزارەتی نەوتی دەکات، بەو پێیەی کۆمپانیای نەوتی باکوور دەبێتە ناوەندێکی سەرەکی وەرگرتن و هەڵگرتنی نەوت پێش ئەوەی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا پەمپ بکرێت بۆ هەناردەکردن”.

دووپاتیشی کردەوە کە “رێککەوتنەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت، دوای ئەوە هەناردەکردن بۆ بەندەرەکە دەستپێدەکاتەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەوێنە؛ دیمەنەکانی جووتسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی، کە ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە دەکرێتەوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى ده‌كات

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر دەکاتەوە

سەڵاح