zagros news agency

كه‌ریم كاوه‌ بۆ زاگرۆس: له‌ 79ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سەرۆک بارزانی لە کاتی نائومێدیدا ئومێدی بەگەل و نیشتیمان داوه‌ته‌وه‌

 

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، و یه‌كێك له‌ كادیره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی پارتی له‌ نووسینێكدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس ناردوویه‌تی ده‌لێت: “یادی دامەزراندنی پارتی، یادی ئەو پارتەیە کە لەسەردەمی قەیرانی ئازادی و نەبوونی مافی کورد دا دامەزرا و تەقییەوە بەڕووی مەترسیەکانی ئەوسا لە سەر کورد. ئەم ڕۆژە، تەنها یادی دامەزراندن نییە، بەڵکو میثاقێکی نوێیە بۆ بەردەوامی و مانەوەی کوردستان،و نەوەستان بەرەو ئامانجە گەورەکە”.

كه‌ریم كاوه‌ كه‌ریم، له‌و نووسینه‌دا ده‌لێت: “پارتی لە تاریکترین سەردەمی میژوویی نەتەوەی کورد دا، لە کاتی قەیرانی ئازادی و نەبوونی سەرەتاییترین ماف بۆ کورد دا، لە خەون و خوێنی و فیداکاریی میللەتەوە دروست بوو. پارتی لە ڕێگای خەباتی خۆیدا بەڕووی مەترسیە گەورەکان وەستاوەتەوە و بە هەڵوێستەکانی و تێکۆشان و خۆنەچەماندنی توانیویەتی لە هەموو قۆناغەکاندا بەسەر ئاستەنگەکاندا سەرکەوێت و کورد و کوردستان لە مەترسی رزگار بکات و سەختیەکان تێپەڕێنێت، هەر بۆیەشە دەڵێین پارتی دونیایەک خوێنی بەخشیوە و خاوەنی زۆرترین شەهیدە، قوربانی داوە بۆ ئەم وڵاتە. بۆیە دامەزراندنی پارتی لە سەر دەستی جەنابی بارزانی نەمر بۆ ئەوسا و ئێستاش میثاقێکی نوێیە بۆ بەردەوامبوون لە ڕێگای سەرکەوتنی کوردستان و پاراستنی ئەزموونەکەمان. ئەم میثاقە بۆ ئێمە و بۆ نەوەکانمان، گەرەنتییەکی مەزنە بۆ پاراستنی ئازادی و مافە نەتەوەییەکانمان و دوورخستنەوەی مەترسی لەناوبردنی گەلەکەمان و ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیان.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: جەنابی سەرۆک بارزانی، هەمیشە بە هەڵوێستە نەتەوەییەکانی توانایەتی بەرگری لە خاک و نەتەوە و مافە نەتەوەییەکانمان بکات و رووبەڕووی گەورەترین دوژمنەکان بوەستێتەوە و لە کاتی نائومێدی دا ئومێد بە گەل و نیشتیماندا داوه‌ته‌وه‌. پارتی هەمیشە بەرپرسیاریەتی خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو لە پاراستنی سەروەری و دەستکەوتە نیشتمانییەکان بەجێهێناوە و تا دوا قۆناغی گەیشتن بە کەناری ئارام، بەردەوام دەبێت لە ڕێگای خەبات و هەڵوێست، بۆ پاراستنی ئەزموونەکەمان و ناوەستێت لە بەرامبەر هەموو مەترسیەکان، بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەورەی نەتەوەییمان و یەکڕیزی و تەبایی و پێشخستن و پەرەپێدانی زیاتری کوردستان.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: جەژنی لە دایک بوونی سەرۆک و رێبەر و مەرجەعی نەتەوەییمان سەرۆک بارزانی، و ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموومان و ماڵباتی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ژینگەی عێراق: بەهۆی زبڵ و کارگە نافەرمییەکان هەوای بەغدا زۆر پیس بووە

سەڵاح

هێزە ئەمنییەکانی ئێران ته‌قه‌ له‌ دوو کەسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ن

سەڵاح

تێچووی جەنگی ئێران بۆ ئەمریکا؛ ڕۆژانە یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

سەڵاح