zagros news agency

زه‌یدۆ باعه‌دری بۆ زاگرۆس: پارتی بۆ پێكه‌وه‌ژیان گرنگه‌ بۆیه‌ ده‌بێت پشتگیری بكرێت

 

كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی ئێزدی ده‌لێت: “قسەکردن لەسەر ٧٩ ساڵەی دامەزراندنی پارتی، قسەکردنە لەسەر مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان، پارتی ھەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە ھەوڵی داوە قەوارەی سیاسیی کوردستان یەک بخات و بەرەو پێشچوونێک بە کۆمەڵگەی کوردەواری بدات،پارتی لە دامەزراندنیەوە بەرگری لە مافی ھەموو پێکھاتەکان و ھەموو دەڤەرەکان کردووە”.

زه‌یدۆ باعه‌دری، كه‌سایه‌تی ئێزدی و راوێژكاری پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “له‌79 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له‌ گشت كادیرو ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م، سه‌رۆك بارزانی قه‌ڵایه‌كی پۆڵاین بووه‌ بۆ دۆزی ئێزدییه‌كان پشتیوانی ره‌وای ئێزدییه‌كان بووه‌، سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه‌ به‌یه‌كجاری ئێزدییه‌كانی فه‌رمانی له‌ناوبردنیان درابوو، سه‌رۆك بارزانی به‌خۆیی و 5 هه‌زار پێشمه‌رگه‌وه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ هاتن شه‌نگالیان له‌داعش پاك كرده‌وه‌ و ئه‌فشانه‌ی داعش له‌ شه‌نگال تێكشێنرا بەخۆشحاڵیەوە کەخۆم یەکێک بووم لەوانەی بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنەم کرد وەک ئەرێکی نیشتیمانی و ئاینی و زیاتر لە٤٠ ساڵە بەردەوامم لەکاری سیاسی و پێشمەرگایەتی لەناو ئەم حزبە”.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: زۆر هه‌ول هه‌بوون بۆ په‌رت كردنی ئێزدییه‌كان و دروستكردنی ته‌فره‌قه‌ له‌ناویان به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی رێگری له‌و هه‌وڵانه‌ كرد و ئێزدیه‌كان پشتیوانی پارتی دیموكراتی كوردستانن،بەدرێژایی ساڵانی خەباتی پارتی ئەو دەستکەوتانەی پارتی پێشکەشی گەلی کوردستانی کردووە زۆرن، لە قۆناغی ئێستادا دەستکەوت و کارەکانی پارتی لەناو ‌حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەنگی داوەتەوە کە پارتی پێشەنگە لە بەرگری لە ماف و دەستکەوتەکان.

ده‌شڵیت: “دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، تەنیا دامەزراندنی حزبێكی سیاسیی نییە، بەڵكو پڕۆژەی كۆنگرەیەكی نیشتمانی و نەتەوەییە هەربۆیە كاتێك مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان هەڵدەدەینەوە، دەبینین ئەوە تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستانە كە لە هەناوی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانی وەك بەرەیەكی نەتەوەیی نیشتمانی لەدایك بووە، کاری هاوبەش و پێکەوەییی ئاکارێکی تری پارتی دیموکراتی کوردستانە کە ھەمیشە باوەڕی بە پێکەوەبوون وپێکەوە کارکردن ھەبووە و بۆی تێکۆشاوە و تا ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیانی ئاینیی و نەتەوەیی بێتە دی وکوردستان ببێتە نیشتمانی هەمووان.جا بۆئەوەی لە کوردستانێکی بەهێزدا هاونیشتیمانیان بەسەرفرازی و ئاشتی و بەختەوەری بژین دەبێ پشتیوانی ئه‌م پرۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

قۆناغی یەكەمی پڕۆژەى ریسایکلینى ئاوى قورسی هەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

سەڵاح

یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت

دڵشاد

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە

دڵشاد