zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

 

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت زیاتر دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 32 سەنت لە بەهای خۆی لەدەستدا و بەرمیلێکی بە 65 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 23 سەنتی لێبووەوە و بە 62 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بەپێی شرۆڤەکاران، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەمریکا گوشاری زۆری لە رووسیا نەکردووە بۆ ئەوەی جەنگی ئۆکراینا بووەستێنێت.

 

راوێژکاری سەرۆکی کۆمپانیای (ئار بی سی کاپیتاڵ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، بازرگانانی نەوت چاوەڕێی ئەوە بوون پووتین بە ئاگربەست رازی نەبێت، ئەمریکا لانیکەم پێناسی گومرکی 100٪ بسەپێنێت بەسەر ئەو وڵاتانەی کە نەوت لە رووسیاوە هاوردە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

زێلێنسکی ئامادەم لەگەڵ پوتن و ترەمپ کۆببمەوە

سەڵاح

پارێزگاری هەولێر جەخت لە بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی بۆ پرۆسەی پەروەردەی ئاوارە و پەنابەران دەکاتەوە

سەڵاح

ماوەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان درێژکرایەوە

سەڵاح