zagros news agency

لە پارێزگای دیالە ژمارەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن زیادی کردووە

دەستەی مافی مرۆڤی دیالە ئاشکرای کرد، لەسەرەتایی ئەمساڵەوە دەیان حاڵەتی خۆکوشتن لەو پارێزگایە تۆمارکراوە، چوار لەو حاڵەتانە پەیوەندییان بە کاری سوود “ڕیبا” و کەڵەکەبوونی قەرزەوە هەبووە.
سەڵاح مەهدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە دیالە، بە میدیای ناوخۆیی ڕاگەیاند، “لەساڵی 2025دا، 30 حاڵەتی خۆکوشتن لە پارێزگای دیالە تۆمارکراوە.”
سەڵاح مەهدی ئاماژەی بەوەش کرد، “بەهۆی مامەڵەی سوود ‘ڕیبا’ و کەڵەکەبوونی قەرز، چوار حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە، هەروەها حاڵەتەکانی دیکە بەهۆی ‘کێشەی خێزانی، ناپاکی هاوسەرگیری، خەمۆکی دەروونی و هەژاریی بووە.”
بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی دیالە، باسی لەوەش کرد، “ژمارەی خۆکوشتنەکان زیاتر لە ڕەگەزی نێر بوون وەک لە مێینە، هەروەها چەندین حاڵەتیش هەبووە ڕزگار کراون.
سەڵاح مەهدی جەختیشی کردەوە کە ” لەم چەند ساڵەی دواییدا، ڕێژەی خۆکوشتن لە دیالە بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە، قوربانییەکانیش مێردمنداڵ و گەنج و بەساڵاچوو بوون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ڕۆژانە لانیکەم یەک حاڵەتی خۆکوشتن لە عێراق ڕوودەدات، هەروەها لە ساڵی 2024دا، 350 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە، جگە لەو حاڵەتانەی تۆمار نەکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەفتەم حاجی کورد گیانی لەدەستدا

یاسین

مادەهۆشبەرەكان بە ڕێژەیەكی مەترسیدار لەنێو ژنانی عێراقدا بڵاو دەبێتەوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح