zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی ٧٨٠ هەزار پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) ڕایگەیاند، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، ٧٧٩ هەزار و ٤٧٣ پەنابەری سووریایی لە وڵاتانی دراوسێوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
هەروەها ئاشکرای کردووە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ئاوارەی ناوخۆیی، کە بەهۆی شەڕەوە دەربەدەر ببوون، گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە شار و گوندە جیاوازەکانی سووریا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی تورکیا گەڕانەوەی زیاتر لە ٤١١ هەزار پەنابەری سووریایی لەو وڵاتەوە ڕاگەیاندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: نمەباران و بارانی مام ناوەند دەسپێدەکات

سەڵاح

ئایا ڕۆیشتن بەپێی پەتی بۆ تەندروستیی مرۆڤ بەسوودە؟

یاسین

ئەو هاووڵاتییانەی بەشەخۆراكی مانگانەیان بڕدراوە ئاگادار دەكرێنەوە

یاسین