zagros news agency

بەشی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت

 

بەغدا ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەشی یەکەمی پارەکە خەرج دەکرێت

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو بەشێکی پارەکە لەلایەن بەغداوە خەرج دەکرێت، بەچەند قۆناغێک هەموو پارەکە دەنێردرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان ، پشکی هەرێمی کوردستان لە پارەی گەنمی جووتیاران نزیکەی 310 ملیار دینارە و بەگوێرەی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان بەسەر هەرچوار پارێزگاکە دابەش کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆرتوا: لیڤەرپوول چاوی لە تۆڵەکردنەوەیە

یاسین

بوومەلەرزەیەک بەهێز لە ژاپۆن ڕوویدا

سەڵاح

ئەنجوومەنی وەزیران داوای خەرج کردنی مووچەی دوو مانگی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش دەکات

یاسین