کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازیی لە ڕودۆڵف ڕیچارد جێگری کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا، ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و دەستپێشخەری و پابەندبوونی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە رێکەوتن و بڕیارەکان و، رۆڵی فەرەنسا بۆ گەیشتن بە چارەسەر و رێکەوتن بەرز نرخێنرا.
جێگری کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا، لێکتێگەیشتن و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی بەرز نرخاند.
هەر لەدیدارەکەدا باس لە هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان و دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان و کۆبوونەوەکانی وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان کرا کە پێشکەوتنی باشی بەخۆوە بینیوە.
بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی دیدارەکە بوون.

