به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كه‌مپی مه‌خموور تائێستا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هیچ بریارێكی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
كەمپی مەخموور لە میدیاكانی توركیا و جیهان قسەی زۆری لەبارەوە دەكرێت، بەوەی كەی چۆڵ دەكرێت و خەڵكەكەی كەی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان؟ ئەمەش دوای ئەو هەنگاوی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان قەندیل و توركیادا هات كە دەستی پێكردووە و هەنگاوەكانی چەكدانانی پەكەكە بووە بە كردار و لەناو پەرلەمانی توركیا كۆمیسیۆنێكی بۆ پێكهێنراوە.
لە ساڵی ١٩٩٠، نزكەی ١٥ هەزار كەس لە باكووری كوردستان، بەهۆی وێرانكردنی گوندەكانیان و شەڕی نێوان پەكەكە و حكوومەتی توركیا، ناچار كران ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن، سەرەتا لە كەمپی ئەترووش و پاشان لە مەخموور، بە چاودێریی نەتەوە یەكگرتووەكان گیرسانەوە. باس لەوە دەكرێت، هەنگاو بۆ چۆڵكردنی ئەو كەمپە دەنرێت، چونكە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا هەنگاوی باشی بڕیوە و ئیدی كاتیەتیی ئەوان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
ئاژانسی (BBC)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، لەنێوان توركیا و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، هەنگاوی چۆڵكردنی ئەو كەمپە دەستی پێكردووە، بەڵام تاوەكوو ئێستا هەنگاوەكان ئەنجامیان نەبووە و مەخموور چۆڵ نەكراوە.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “تائێستا هه‌نگاو بۆ چۆڵكردنی كه‌مپی مه‌خموور نه‌نراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین له چوار چێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی توركیا ئه‌م كه‌مپه یه‌كلا بكرێته‌وه”.
گوتیشی: “ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه رێككه‌وتنی توركیا و عێراقه كه چاره‌نووسی ئه‌م كه‌مپه چێ لێبكرێت، چونكه پرۆسه‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه پرۆسه‌یه‌كی گشتگیره زۆر ره‌هه‌ندی جیاواز ده‌گرێته‌وه، یه‌كێك له‌وانه كه‌مپی مه‌خمووره كه توركیا بریاری چییه و چۆن ده‌بێت هێشتا دیار نییه”.

