zagros news agency

ئیسرائیل دەستی بە هێرشی سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە کرد

 

سوپای ئیسرائیل دەستی بە هێرشێکی بەرفراوانی سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە کرد. لە کاردانەوەدا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی کرد. هاوکات، کەسوکاری بارمتەکانیش ڕایانگەیاندووە ئۆپەراسیۆنی سەربازی نەک هەر ژیانیان ڕزگار ناکات، بەڵکو زیانیان پێدەگەیەنێت.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری، فەرمانی بە ئامادەباشیی ٦٠ هەزار سەربازی یەدەگ کردووە و پلانی سوپای بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە پەسەند کردووە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هێرشەکەی بە مەترسیدار ناوبرد و گوتی، ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە مردن و وێرانکاریی زیاتر. گۆتێرێس هەروەها داوای لە ئیسرائیل کرد بڕیاری پەرەپێدانی نیشتەجێبوونە “نایاساییەکان” لە کەناری ڕۆژئاوا هەڵبوەشێنێتەوە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئامانجی کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە و کەمپی ئاوارەکانی ناوەڕاستی کەرتەکەیە. وتەبێژی سوپا گوتی قۆناغی نوێی شەڕەکە بریتی دەبێت لە “ئۆپەراسیۆنی قۆناغبەند، ورد و ئامانجدار لە ناوەوە و دەوروبەری شاری غەززە”. هێزەکانی ئیسرائیل لە ئێستادا لە ناوچەکانی “زەیتوون” و “جەبالیا” لە ئۆپەراسیۆندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەکاریی تەواوی ئەنجامداوە

سەڵاح

ئەمەریکا دووبارە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کۆکاینەکەی کۆشکی سپی دەکات

سەڵاح

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کۆبووه‌وه‌

دڵشاد