zagros news agency

داعش شوانێکی دوای دوومنگ لە ڕفاندنی کوشت

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، داعش گرتەی ڤیدیۆیی کوشتنی شوانێکی خەڵکی شارەدێی ‘بەعاج’ـی سەر بە پارێزگای نەینەوا بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای نزیکەی دوو مانگ لە ڕفاندنی ئەو شوانە دێت.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە بڵاوی کردەوە، “قوربانییەکە ناوی سەلمان فاریس سەبعە، پیشەی شوانی مەڕوماڵاتە، لە مانگی ڕابردوو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندراوە”، ئاماژەی بەوەش کرد، “چەکدارانی داعش ئەو شوانەی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی دەزگا ئەمنییەکان کوشتووە، هەروەها تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە ساتەوەختی کوشتنی ئەو شوانەیە.”

ئەم گرتە ڤیدیۆییەی کوشتنی شوانەکەی خەڵکی نەینەوا، بەشێکە لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی داعش لە پارێزگاکەدا، بەتایبەتی لەو ناوچانەی ئەمن و ئاسایشی لاوازە، وەک شارەدێی بەعاج. بەرپرسانی ئەمنی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە هەوڵێکی داعش بۆ بڵاوکردنەوە ترس لە ناو دانیشتوانی ناوچەکە وەسف دەکەن، ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو داعش دەیەوێت وێنەی ئەو خەڵکە مەدەنیانەی هاوکاری هێزە ئەمنییەکان دەکەن بە لەسێدارەدانیان، وەک پڕوپاگەندە بۆ تێکدانی سەقامگیری دۆخەکە بەکار بهێنێت.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هۆشداری داوە لە زیادبوونی چالاکییەکانی داعش، کە هەوڵی دووبارە گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانە دەدات کە ئاسایشی تێیدا لاوازە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وردبینی كۆمیسیۆن لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کۆتاییهات

سەڵاح

لەتیف ڕەشید لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کشایەوە

دڵشاد

دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری قەرەبوو دەکرێنەوە

یاسین