لە هەرێمی كوردستان تەنیا 20 هەزار کەس بۆ وەرگرتنی زەوی ماوە تا رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ وەربگیرێت، ئەویش تا سێشەممە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێن.
سەرچاوەیەک بۆ “خواکوڕک” ئاشکرای کرد، تا ئێستا نزیكەی 20 هەزار فەرمانبەر ماون لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ وەرگرتنی زەوی ناویان پەسند بكرێت. ئەوانیش لەم یەك دوو رۆژە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەی زەوییان پێ بدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی “خواکوڕک” ئەوانەی ناوەکانیان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت ئەوانەن كە پێشتر فۆرمەكانیان تەواو نەبوون و لە هەموو وەزارەتەكاندان، زیاتر كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆن، و بەمنزیکانە رێکارەکان تەواو دەکرێن بۆ پێدانی رەزامەندی.

