zagros news agency

سوپای چین ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێری مووشەکهەڵگری تاقیکردەوە

 

لە کەناڵی CCTV چین گرتەی ڤیدیۆیی مەشق و ڕاهێنانی سوپای وشکانی چینی بڵاوکردەوە، یەکەکانی پیادەی زرێپۆش ئۆتۆمبێلێکی بێ شۆفێری مووشەکهەڵگریان تاقیکردەوە. کە چۆنیەتی کارپێکردنەکەی بە چاویلکەیە و لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.

ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سوپای چین دێت بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ڕۆبۆتی جەنگی و ڕەنگدانەوەی گۆڕانکاریی ئەگەری لە تاکتیکی شەڕی مۆدێرندا.

مەشقی سوپا بریتی بوو لە یەکخستنی ئۆتۆمبێلی شەڕکەری پیادەی جۆری ‘تایپ 08’ یەکەکانی نیشتنەوەی هێزی پیادە کە بە مووشەک هەڵگری 120 ملم و دۆشکەی قورس تەیارکراون، هەروەها سیستەمێکی زەمینی مۆدێرن بێ شۆفێر کە بە مووشەک و نارنجۆک تەیارکراون.

ڕۆبۆتەکان هاوشانی یەکەکانی پیادە و زرێپۆش جوڵەیان دەکرد، هەروەها سیستەمەکە لە کاتی مەشقەکاندا لە دوورەوە لە ڕێگەی چاویلکەی FPV و کۆنترۆڵکەری دەستیەوە تاقیکرانەوە، کە شێوازە باوەکانی کارکردنە بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بچووکەکان.

ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە شوێنە سەلامەتەکانەوە ئاراستەی شەڕ بکەن.

پەرەپێدانی ئەم جۆرە سیستەمە دەکەوێتە یەکخستنی ڕۆبۆتەکان، کە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕیەوە تاوەکوو هێرشی سەربازیی دەگرێتەوە، کە توانای پشتگیریکردنی هێزی پیادەی سەربازیی وڵاتی بەکارهێنەری هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌روو

سەڵاح

داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

سەڵاح

نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیده دیاریکرا

یاسین