ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 86  دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس  بەرزبوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 86 دۆلار 36 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی 97سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 81 دۆلار  و 72 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 92 سەنت بەرزبوەتەوە.

هۆکاری بەرزبوونەوەکانی نەوت لە هەفتەکانی رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ماوەی شەش مانگە، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گرژییەکانی دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە چەکدارەکانی یەمەن سەری هەڵداوە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا و هێرشەکانی ئۆکرانیاش بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیاش هۆکارێکه بو بەرزی نرخی نەوت لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

میسان… تەرمی گەنجێکی ڕفێندراو بە کوژراوی دۆزرایەوە

یاسین

سزاکانی ئەمریکا پاڵ بە ئێران و وڵاتانی دیکەوە دەنێت پەنا ببەنە بەر دراوی دیجیتاڵی

سەڵاح

ئەمشەو باران دەبارێت

یاسین