zagros news agency

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی: سەرەڕای ڕێگریکردنەکان، ڕێژەی کۆچبەری نایاسایی بۆ ئەمەریکا زۆر بەرزبووەتەوە

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، سەرەڕای ڕێوشوێنە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ لە دژی کۆچبەرانی نایاسایی، ڕێژەکە لە سنوورەکانی ئەمەریکا و مەکسیک زۆر بەرزبووەتەوە، کە تەنیا لەم مانگەدا زیاتر لە حەوت هەزار و 200 حاڵەتی پەڕینەوەی نایاسایی تۆمارکراوە، بە بەراورد بە مانگی تەمموز بە ڕێژەی 57% زیادیکردووە.

شەممە، 30 ئابی 2025، ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی سنوورەکان ڕایانگەیاندووە، ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانە زیادییان کردووە کە پێشینەی تاوانیان هەیە و مەیلی توندوتیژییان هەیە، ئەمەش ئاستەنگی ئەمنیی دروست دەکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش داوە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ ڕێوشوێنی ئەمنی توندی گرتووەتە بەر و بڕیاریدا بوو دیواری سنوورەکان لەم دواییانەدا بە ڕەنگی ڕەش بۆیاخ بکات و بەڵێنەکانی بۆ دیپۆرتکردنەوەی بەرفراوان جێبەجێ بکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا باری نائاسایی نیشتمانی لە سنووری باشووری وڵاتەکەی ڕاگەیاند و بەڵێنیدا دەستبەجێ ڕێگری لە کۆچی نایاسایی بکات، بەڵام ئامارەکانی ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەکەن، کە کۆچی نایاسایی تاوەکوو ئێستا بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا: ده‌یان کەس لە هێرشێکدا لە مۆسکۆ کوژران

سەڵاح

دەستەی چاودێریی ئەتۆمیی عێراق، روونكردنەوە لەبارەی تیشكی ئەتۆمی دەدات

یاسین

هه‌ولێر.. دەست بە پاككردنەوەی کۆڕنیش و کەند و ڕێڕەوە سروشتیەکانی ئاوی باران كرا

سەڵاح