zagros news agency

کۆتا گرێبەستی ئارسێناڵ ئەمڕۆ لە لەندەن دەبێت

پیێرۆ هێنکاپێی ئیکوادۆری بەرگریکاری یانەی بایرن لیڤەرکوزن ئەمڕۆ بە هیچ پرس کردنێک بە یانەکەی ئەمڕۆ گەشتی وڵاتی بەریتانیای کردوە و لە شاری لەندەنە ئێستا ئەمەش دوای ئەو مشومڕ و کێشانەی لەگەڵ یانەکەی تووشی بوو لەسەر چوونی بۆ ئارسێناڵ.

 

هەر چەندە تاکو ئێستا ئارسێناڵ و بایرن لیڤەرکوزن نەگەشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر گواستنەوەی هێنکاپێی و بەڵێنەکان و ڕێککەوتنەکان تەنها سەرەتایی و زارەکین،بەڵام چوونی سەفەر کردنی یاریزانەکە بابەتەکەی تەواو گۆڕیوه.

 

 

هێنکاپێی تەمەن 23 ساڵ لە مانگی یەکی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن لیڤەرکوزن دێژ کردەوە و یانەکەی وای هەست کرد بەتەواوی دەتوانێ یاریزانەکەی بپارێزێ لە بۆندی یانە گەورەکان بەڵام یاخی بوونی ئەستێرە ئیکوادۆریەکە ئێستا بۆتە گەورەترین سەر ئێشە بۆ پاڵەوانەکەی پێشووی ئەڵمانیا.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ئەمساڵ 40 حاڵەتی خۆکوشتن لە دیالە تۆمارکراوە

سەڵاح

سانێ دەبێتە گورزێکی گەورە بۆ بایرن میونشن

یاسین

وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق: ئه‌وه‌ى فۆرمى بایه‌عى به‌ ئه‌لیكترۆنى نه‌كات ده‌بێت پاره‌ بدات

سەڵاح