ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی 9ی 2025، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غداوه ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كان بۆ كۆتاییهێنان له‌سه‌ر ڕاپۆرتی داواكراوی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكردووه، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی تیمێكی ته‌كنیكی به‌شدارن.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه وتیشی، ئه‌وله‌ویه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌شت ده‌بێت په‌یوه‌ست به داهاتی ناوخۆ كه له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێكی نوێ جێبه‌جێده‌كرێت.

