zagros news agency

مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

.

ڕۆژی دووشەممە ( ٢٨ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

هاوکات هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

لەلایەکی ترەوە هەر ڕۆژی دووشەممە ( ٢٨ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئایاری ساڵی ( ٢٠٢٥ ) و مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی ( ٢٠٢٤ ) سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٠٢٥/٧/٢٧

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەپیکۆر: ئامادەین دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەینەوە

سەڵاح

نوێترین بەهای زێڕ و زیو لە بازاڕەکاندا

سەڵاح

سەرۆک ئەرکانی ئێران: گومانمان لە پابەندبوونی ئیسرائیل بە ئاگربەست هەیە

یاسین