zagros news agency

لە هەڵەبجە دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، دوو پڕۆژەی گەورەی ئاوەڕۆ و رێگەوبان بە گوژمەی حەوت ملیار و 600 ملیۆن دینار لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکەن، ئەمەش وەک بەشێک لەو بەڵێنانەی سەرۆکی حکوومەت بە خەڵکی شارەکەی دابوو.

رۆژی سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو پڕۆژەی گەورە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتەکە لە شاری هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن، کە یەکێکیان پڕۆژەی ئاوەڕۆیە و ئەوی دیکەیان رێگەوبانە.

جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ پارێزگای هەڵەبجە، کە تێیدا بڕیاری جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ شارەکە دەرکرد.

 

پڕۆژەکان بریتین لە:

پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندووقی:  بە گوژمەی 6 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ دەکرێت و کارەکانی گەیشتووەتە زیاتر لە 95% و بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی شارەکە دادەنرێت.

پڕۆژەی رێگەسازیی گەڕەکی ئەندازیاران:  بە گوژمەی یەک ملیار و 600 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ دەکرێت.

هاوکات، پڕۆژەیەکی دیکەی رێگەسازی لە گەڕەکی فەرمانبەران بە گوژمەی 550 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانیی هەڵەبجە جێبەجێ کراوە و کارەکانی 100% تەواو بووە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق: لە رۆژی هه‌ڵبژاردندا له‌ سەرتاسەری عێراق ١٤٣ پێشێلکاری ڕوویان داوه

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران نۆ ئۆتۆمبێل بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت

سەڵاح

گه‌وهه‌ری بۆ زاگرۆس: به‌كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسولخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێگه‌ی هه‌ولێر به‌هێزتر ده‌كات

سەڵاح