ئهمهش دهقی پیرۆزبایینامهكهیه:
بسم الله الرحمن الرحیم
ۆمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَەً لِلْعَاڵمِین
جەژنی مەولوودى پێغەمبەرمان محەمەد (د.خ) پیرۆز بێت
موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا، بە خۆشی و شكۆوە، ئاهەنگی پڕ لە نووری یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری نازدارمان محەمەد (د.خ) دەگێڕن . ئێمەش بەم بۆنەیەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆمان پێشكەش بە تێكڕای موسڵمانان لە كوردستان و عیراق و سەرانسەری جیهاندا دەكەین. هیوادارین ئەم یادە مەزنە ببێتە هاندەرێك بۆ تەبایی و ئاشتی و لێبوردەیی و هاورێزی و یەك گوتاری و یەك هەڵوێستیی گەلی كوردستان . دەبا مەولوودی پێغەمبەرمان بكەین بەو چرایەی ڕێنیشاندەرمان بێت بەرەو خزمەت كردنی گەل و وڵات، بەو جۆرەش هەوڵ بۆ پاراستن و بنیاتنانی وڵاتمان بدەین، كە خوداوەند لێیمان ڕازی بێت و ئاواتی گەلیش بەدی بهێنێت.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم بۆنە شكۆدارەتان لێ دەكەین، هیوای خێر و بەرەكەت و شادی بۆ هەمووان دەخوازین، پێشكەوتن و گەشە بۆ وڵاتمان و خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ گەلەكەشمان دەخوازین.
هەموو ساڵێك ئەم یادە پیرۆزە بە خێر و خۆشییەوە بێتەوە.

