zagros news agency

وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

 

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاکانی پتەوکردنیان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان تاوتوێ کرد.

 

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق: “خەتیب زاده باسی له دۆخی شەڕ لەکاتی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر سیاسەت و کۆمەڵگای ئێران کرد.”

 

خەتیب زاده جەختی لەوە کردەوە کە “ئەم دۆخه لە دووبارە داڕشتنەوەی چەمکە ئەمنی و سەربازییەکان و هەروەها رێبازی سیاسی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئێراندا رەنگدانەوەی هەبووە”.

 

بەگوێرەی بەیاننامەکە، هەردوولا “ئەنجامی دانوستانەکانی ئێران و ئەوروپا و گفتوگۆی بەردەوامی لەگەڵ وڵاتانی ترۆیکا (بریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا)یان تاوتوێ کرد، جگە لە تاوتوێکردنی ئەو هەڵوێستانەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی خراوەتەڕوو، بەتایبەتی سەبارەت بە رۆڵی چین و رووسیا لە پرسەکانی پەیوەست بە ئێران.”

 

“فوئاد حوسێن جەختی لە پەرۆشیی عێراق کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بەشێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆرینیۆ: هیچ ترسێکم لە گواستنەوەکانی بارسێلۆنا نییە

یاسین

ئێران: ئەوانەی زانیاریان لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەیە بەرپرسیارن

سەڵاح

تەقینەوەیەک بنکەیەکی هەسەدە لە حەسەکە ڕووی دا

سەڵاح