zagros news agency

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و
دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان، دەرکەوت ئەو تەقانەی کە بیستراون بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو خانەوادەوە بووە، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباری ئەو ڕووداوە دەستگیر کران و بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ دەستگیکردنی تەواوی ئەو کەس و تۆمەتبارانەی هۆکار و بەشدار بوون لەو ڕووداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
3ی ئەیلوولی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەچێتە قۆناغێکی نوێوە؛ UNDP زۆنێکی پڕۆژەکە دەگرێتە ئەستۆ

دڵشاد

پەیامی سەرۆکی حکومەت بۆ ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

دڵشاد

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە ئەنوەر حاجی عوسمان دەکات

سەڵاح