ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کردەوەکانی کوشتن لەسەر بنەمای تائیفی و تۆڵەسەندنەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتدا بەردەوامە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ـەوە تەنها لە پارێزگاکانی حەما و حومس ٥٣٣ کەس کوژراون.
بەپێی بەڵگەکانی ڕوانگەکە، لەو ژمارەیە ٣٢٦ کەسیان خەڵکی حومس و ٢٠٧ کەسیان خەڵکی حەما بوون.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، زۆرینەی ئەو کەسانە لەسەر بنەمای تائیفی کوژراون و لە نێویاندا ٢٧ ژن و ١٣ منداڵ هەن. ئەم کردەوانە زۆربەی کات لەلایەن چەکداری نەناسراو و هێزە نزیکەکان لە حکوومەتی سووریاوە ئەنجام دەدرێن.

