ئەمڕۆ به بەشداریی سەرۆک بارزانی رێوڕەسمی لادانی پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە له پارکی ئۆندرێ سیترۆێن له پاریس بەڕێوەدەچێت.
ئان هیدالگۆ، شارەداری پاریس له رێوڕەسمەکه ئاماده دەبێت.
350 کەسایەتی بانگهێشتی رێوڕەسمەکه کراون لەناویاندا 37 پێشمەرگەی دێرین له رێوڕەسمەکه بەشدارن.
شاندی پارێزگاری هەولێر و کۆمەڵگەی دیاسپۆرانی کوردی له شار و شارۆچکەکانی فەرەنسا بانگهێشتی رێوڕەسمەکه کراون.

