یه‌كێك له ژنه چالاكوانه‌كانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و كارگێری لقی 6ی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له گرنگی كردنه‌وه‌ی پاركی پێشمه‌رگه له فه‌ره‌نسا ده‌كات و ده‌لێت ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە پێشمەرگە له‌و یاده‌دا زۆر هێمای گرنگی تێدایه كه بۆ ئەمڕۆ و داهاتووی كوردستان گرنگه.
ئه‌مرۆ هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆکی بارزانی گەیشتە باڵەخانەی شارەوانیی پاریس و کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی شارەکە دەست پێ دەکات. سەرۆکی شارەوانیی پاریس چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، لە لای ئەوانە پێشنیاز کراوە ڕێگەیەک بە ناوی پێشمەرگە لە پاریس بکرێت بۆ مەبەستی ڕێزگرتن لە خەبات و قوربانیدانی ئەو هێزە کوردییە.
دوای کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس، هەردوولا سەردانی پارکی ئۆندری سیترۆێن دەکەن و لەوێدا لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادەدرێت، هەروەها ڕێگەی پێشمەرگەش دەکرێتەوە، پاشان کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن.
له‌م باره‌وه سروه به‌رزنجی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “به‌لای فه‌ره‌نساوه گرنگ بووه كه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سیمبولی گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه به‌شداربێت له‌م رێوره‌سمه‌دا، گه‌لی كوردستان و فه‌ره‌نسا هه‌ردوولا خاڵی هاوبه‌شیان زۆره به‌تایبه‌ت قوربانیدان بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ و رێگرتن له پره‌نسیپە‌كانی مافی مرۆڤ كردنەوەی ئەو پارك و رێگایه لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەڕووی سیمبولییەوە، بەهایەکی گرنگی هەیە، چونكه فه‌ره‌نسا كارەكته‌رێكی به‌هێزه له جیهاندا و پشتیوانی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانه”.
سروه به‌رزنجی ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ناوی پێشمه‌رگه پیرۆزه سه‌رۆك بارزانی له ته‌مه‌نێكی كه‌می گه‌نجیه‌وه ،له 16 ساڵییه‌وه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له‌شان كردووه، بۆیه خۆشی وه‌ك پێشه‌مه‌رگه گرنگه به‌شداربێت له‌م رێوره‌سمه‌دا، سه‌رۆك بارزانی رۆڵی گرنگی هه‌بووه له‌شه‌ری داعش و سه‌رپه‌رشتیكردنی پێشمه‌رگه و ئێستاش وه‌ك پارێزه‌ری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری كاری مافی گه‌لی كوردستان بۆیه به‌شداری ئه‌مرۆیان شانازیه‌كی گه‌ورەیە بۆ گه‌لی كوردستان و فه‌ره‌نساش، و هیوادارین ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش ئه‌م هه‌نگاوه بنێنن وه‌ك رێزگرتنێك له خه‌باتی پێشمه‌رگه كه بە دریژایی سەدەیەکە خەبات دەکات بۆ ئازادی گەلێکی مافخوراو و ژێردەست و هەروەها بۆ بەرگریکردن لە مرۆڤایەتی و ئاشتی هەرێمی و جیهان رووبه‌رووی گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆرستی له جیهان بوه‌ته‌وه.
راشی گه‌یاند: گه‌لی كوردستان له پێناوی ئاشتی دا شه‌ری كردووه، نه‌ك دروستكردنی گرفت و شه‌ری به‌وه‌كاله‌ت، بۆ هیچ ده‌وله‌تێكی دیكه، ئه‌مه خاڵی گرنگ و هاوبه‌شی كوردستان و فه‌ره‌نسایه بۆیه به‌هاكانی قبوڵكردنی یه‌كتری و ئازادی و دیموكراتی هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و فه‌ره‌نسا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، گه‌لی فه‌ره‌نساش هه‌میشه پێزانینیان بۆ خه‌باتی گه‌لی كوردستان هه‌یه و جێی دڵخۆشییە کە فەرەنسا ئەندامی هەمیشەیی ناتۆ و خاوەنی ڤیتۆیە لە ئەنجوومەنی ئاسایش‌دا، ئەو پاڵپشتییە لە هەرێمی کوردستان بکات دواتریش فه‌ره‌نسا و پاریس به‌تایبه‌ت شارێكی گرنگه له ئه‌وروپا و ناوناوبانگێكی زۆر و گه‌شتیارێكی زۆری جیهانی سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌م پاركه بۆ كوردستان و پێشمه‌گه‌ش گرنگه.


