شاره‌زایه‌كی ئابووری ڕایده‌گه‌یه‌نێ، كه عێراق لە قەیرانێكی گەورەدایە و لە مەودوا مانگانە دابەشكردنی مووچە دوادەخات و له‌وباره‌یه‌وه زانیاری ئاشكرا ده‌كات.
نه‌بیل مه‌رسوومی، شاره‌زای ئابووری، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: “ئه‌وه‌ی هه‌یه بابه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته، هه‌ركێشه‌یه‌كی بۆ دروست بێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دواده‌كه‌وێ، ئه‌وه بوو له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوو پێدانی مووچه دواكه‌وت، چونكه پاره‌ی كاش له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی نیه.”
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌ڵێ ئه‌و كێشه‌یه‌مان نیه، نه‌بیل مه‌رسوومی گوتی: “ئه‌وه بوو مووچه‌ی مانگی ئاب دواكه‌وت، وه‌زاره‌تی دارایی گوتی به‌هۆی پشووه‌كانی بانكه ئه‌هلییه‌كانه‌وه دواكه‌وتووه، هه‌روه‌ها پاره‌ی نه‌وت نه‌گه‌یشتووه، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه سه‌ره‌كێكه‌یه، بۆیه هه‌ر كاتێك پاره‌ی فرۆشی نه‌وت گه‌یشت، مووچه ده‌درێ، ئه‌گه‌ریش نه‌درا، ئه‌وا مووچه دواده‌كه‌وێ، بۆیه پێده‌چێ مانگه‌كانه مووچه دوابكه‌وێ و ببێته دیارده.”
گوتیشی: “پێدانی مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و گرێبه‌سته‌كان و خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رمووچه و پله‌به‌رزه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وانه‌ش خۆی له خۆیدا كێشه‌یه، ره‌نگه ساڵانه زیاتر له 9 تلیۆن دیناری بوێت.”
هاوكات مه‌سروومی ڕاشیگه‌یاند، تا ته‌ره‌مپ له حكوم بێت، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت ناگاته 70 دۆلار، ئه‌وه‌ش زیانه بۆ عێراق، نرخی نه‌وت له‌نێوان 65 بۆ 69 دۆلار ده‌مێنێته‌وه.

