zagros news agency

مالیکی: شەمشەمەکوێرەکان پلانیان هەیه پرۆسەی سیاسی لە عێراق بڕووخێنن

 

نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هۆشداریدا، شەمشەمەکوێرەی تاریکی هەنگاو دەنێن بۆ رووخاندنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق.

مالیکی ئاماژەی بەوەدا: “پاراستنی پرۆسەی سیاسی و بەردەوامی هەوڵە سیاسییەکان بۆ بنیاتنانی دەوڵەت نوێنەرایەتی بنەماکانی رێبازی دەوڵەتی یاسا دەکەن. پێویسته پرۆسەی سیاسی و دەستوور و گەل پێش بخرێط بۆ بەردەوامبوونی ئەو پرۆسەیە.”

راشیگەیاند، “هاوپەیمانییەکەی رێگە بە گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت و رەگەزپەرستی و تائیفەگەری و کۆمەڵکوژی و شەڕە بێماناکان نادات و ئامانج ئەوەیە عێراق بەهێز و خۆڕاگر بێت، کاریگەری لەسەر قەیرانەکان نەبێت، هەروەها پاراستنی لە سوڕی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکان”.

مالیکی روونیشی کردەوه، “عێراق بە فەتوای دەسەڵاتی ئایینی داعشی تیرۆریستی تێکشکاند و پێویسته پشت به دەستوور ببەسترێت وەک بنەمایەک بۆ مامەڵەکردن لەنێوان عێراقییەکان بۆ گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لەڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە “سەردەمی تانک و پیلانگێڕی کۆتایی هاتووە و گۆڕانکاری تەنیا لەڕێگەی سندووقی دەنگدانەوه دەکرێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەڵبژاردن ئەرکێکی نیشتمانییە و ناتوانرێت دوابخرێت، هەر دواخستنێک بەمانای کۆتایی هاتنی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی دێت”. ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوانەی بەرپرسیارێتی دەگرنە ئەستۆ دەبێت خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و کۆتایی بە هەژاری بهێنن”.

مالیکی لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: “خەمی دەنگۆ و پڕوپاگەندە مەخۆن، بە ئیرادەی گەلەکەمان بەرەو پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەت و پرۆسەی سیاسی، دوور لە تەحەددا و فشارە دەرەکییەکان بەرەو پێشەوە دەڕۆین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا داوای جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی شنگال دەکات

یاسین

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەر ده‌ستبه‌سه‌ر 51 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت

سەڵاح

سەرۆكی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان کرد

سەڵاح