ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران پێشکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام کاتێکی کەمیان لەبەردەستدایە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەی وەرزیانەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، گرۆسی گوتی، دانوستانەکانی نێوان ئاژانس و ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی چاودێری بەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەدا پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە و هیوادارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە ئەنجام. ناوبراو جەختیشی کردەوە: “هێشتا کات ماوە، بەڵام کاتەکە زۆر نییە.”
کۆبوونەوەی ئەم وەرزەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوە دەچێت و تێیدا چەندین بابەتی گرنگ، لەوانەش دۆخی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، تاوتوێ دەکرێن.

