zagros news agency

١٩ بەنداوی گەورەی ئێران لەبەردەم مەترسیی وشکبوون دان

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، دۆخی سەرچاوەکانی ئاو لە ئێراندا “بە هیچ شێوەیەک لەبار نییە” و ١٩ بەنداوی گەورەی وڵاتەکە ڕووبەڕووی مەترسیی وشکبوون بوونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە کە پشتی بە ئاماری کۆمپانیای بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاوی ئێران بەستووە، تەنیا ١٥٪ی ئاوی ١٩ بەنداوی گەورەی ئێران پڕ بووە و پێنج بەنداو بە تەواوی وشک بوون. بەنداوەکانی “دۆستی” و “تۆڕۆغ” لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی تەنیا ٥٪ و بەنداوی “لار” لە پارێزگای تاران تەنیا ٣٪ ئاویان تێدا ماوە.
دۆخی بەنداوەکانی دیکەش باش نییە؛ بەنداوی “پانزەی خورداد” ٨٪، بەنداوی بۆکان لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ١٤٪ و بەنداوی “سەفیدروود” لە پارێزگای گیلان تەنیا ٣٪ ئاویان تێدایە. لەم نێوەندەدا، ئاوی بەنداوەکانی “وشمگیر” لە گوڵستان، “ڕوودباڵ داراب” لە فارس و “شەمیل و نیان” لە هورموزگان گەیشتووەتە سفر.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاوی هاتوو بۆ بەنداوەکانی ئێران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٤٢٪ کەم بووەتەوە. وشکەساڵی بووەتە گەورەترین هەڕەشە لەسەر زۆربەی ناوچەکانی ئێران و زۆنگاو، دەریاچە و ڕووبارە گەورەکانی وەک “زایندەڕوود” بە تەواوی وشک بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت؛ پابەندین بە پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە ڕۆژئاوا بێ ئاو و کارەبان

یاسین