zagros news agency

شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات گەیشتە هەولێر 

 

 

شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتیی سەعید موبارەک هاجری، وەزیری دەوڵەت و نێردەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ کاروباری تایبەت بە هەرێمی کوردستان، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

شاندەکە لە لایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرەوە پێشوازییان لێ کرا.

سەردانەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانیان. بڕیارە شاندەکە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕی بارانبارین له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

سەڵاح

پشووی نەورۆز راگەیندرا

یاسین

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێكی لەبارەی ئامادەكردنی خشتەی مووچە دەركرد

یاسین