zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لەسەر دەستگیر کردنی لایڤچیەکی تیک تۆک

 

بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبار (ش ، ف ، ح) مان دەستگیر کرد کە کەسێکی چالاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک و ناسراوە بە (خەپە شەکرۆکە) ، لەگەل تۆمەتبارێکی هاوڕێی بەناوی(أ ، خ ، أ) بە تۆمەتی تەقەکردن و بەکار هێنانی چەکی بێمۆڵەت.

جێگەی باسە تۆمەتبار(ش ، ف ، ح ) شەوانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک لایڤ دەکاتەوە و لایڤەکانی ناڕەزای خەڵکی لێدەکەوتەوە، لەسەر ئەو بابەتە دووجار لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئاگادار کراوەتەوە و بەڵێنامەی داوە کە لایڤەکانی لە (تیکتۆک) سنوردار بکات و نەبێتە هۆکاری تێکدانی بەها کۆمەڵایەتیەکان .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌یامێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

یاسین

ناوی حاجیانی سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 له‌ زاگرۆس ببینه‌

سەڵاح

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی به‌ره‌و به‌حره‌ین به‌ڕێكه‌وت

سەڵاح