zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی دەوڵەتی ئیمارات دەكات

 

ڕۆژی پێنجشەممە 11ی ئەیلوولی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆكایەتیی بەڕێز سەعید موبارەك ئەلهاجری وەزیری دەوڵەت و نێردەی تایبەتی ئیمارات بۆ كاروباری ئابووری بۆ هەرێمی كوردستان كرد.

لەسەرەتای دیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سەردانیان بۆ هەرێمی كوردستان و دیدار لەگەڵ سەرۆك بارزانی، جەختیان لە دۆستایەتی و هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كرد و سڵاوی حاكمی ئیمارات و سەركردایەتیی وڵاتەكەیان بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها سوپاس و پێزانینیان هەبوو بۆ دیدار و كۆبوونەوەكانیان لە هەرێم و ئەو دەرفەتانەی كە خراونەتە بەریان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بوارەكانی تر لە ئێستا و لە داهاتوو.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی حكوومەت و خەڵك و سەركردایەتیی ئیماراتی كرد كە هەمیشە لەڕێی ڕێكخراوە مرۆییەكان هاوكار و پاڵپشتی هەرێم بوونە بە تایبەت لەكاتی هاتنی سەدانهەزار ئاوارە بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پتەوتركردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی هەردوولا كرد.

بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

May be an image of 3 people, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

سەڵاح

لە پێوەرەکانی چاودێريی تەندروستيی ساڵی 2025، بەغدا لە دوایین ڕیزبەندی جیهاندایە

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. بە سەرکەوتنێکی زەحمەت مانسیتی بەردەوامە لە ڕکابەری لیڤەرپوولی پێشەنگ

یاسین