سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەڕێگای بازنەیی کەرکووک روویدا، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، بارهەڵگرێک کە لەقەراغ رێگاکە وەستاوە و شۆفێرەکەی خەریکی خواردنی نانی بەیانی بووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ کەشەش سەرنشین و شۆفێرەکەی تێدابووە، کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکە، بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس لەسەرنشینانی ئۆتۆمبێڵی ئۆپڵەکە گیانیان لەدەستداوە و سیانی دیکەش بەسەختی برینداربوون.



