zagros news agency

هۆشیار زێباری: عێراق پێویستی بە یاسا و دادگا هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میلیشـ.ـیاکان

 

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: عێراق پێویستی بە یاسا و دادگا هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میلیشیا و لە یاسا دەرچووان.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (ناشناڵ) هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: عێراق دەرفەتێکی زێڕینی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت، ئێستا دۆخی ئەمنی لە تەواوی عێراق باشترە و هێرشی تیر*ۆریستی کەمتر بووەتەوە، بۆیە دەتوانێت وەبەرهێنەری بیانی ڕابکێشێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی عێراق هاندەر بووە بۆ کۆمپانیاکانی ئەمەریکا بەتایبەتی لە بواری نەوت، بێنە عێراق و وەبەرهێنان بکەن.

لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستانەوە، وتی: حکومەتی عێراق نیازێکی پاکی هەیە و لێکۆڵینەوەی کردووە، بەڵام دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، بکەرانی هێرشە درۆنییەکانی ئاشکرا نەکردووە.

جەختیشی کردەوە، عێراق لە هەموو شتێک زیاتر، پێویستی بە ژینگەیەکی باش و ئارام هەیە بۆ وەبەرهێنەران، هەروەها پێویستی بە یاسا و دادگا هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میلیشیا و لە یاسا دەرچووەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە مەراسیمێکدا هەشتەمین خولی دەرچووانی ئەفسەران لە کۆلێژی ئەرکان بەرێوەچوو.

دڵشاد

جه‌مال كۆچه‌ر له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌یان له‌ دژی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی هاته‌ ده‌نگ

دڵشاد

وەزیرانی تەندروستی عێراق، گەیشتە هەولێر

دڵشاد