zagros news agency

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی ڕێختەر ڕووسیای هەژاند

 

ئەمڕۆ شەممە، 13ـ9-2025، دەسەڵاتدارانی دوورگەی کامچاتکای ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلەی ڕێختەر کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەکەی هەژاند، مەترسی تسونامی هەیە.

ڤلادیمێر سۆلۆدۆڤ، پارێزگاری دوورگەی کامچاتکا لە کەناڵی تێلێگرام هۆشداریی داوەتە خەڵکی ناوچەکە و نووسیویەتی “مەترسی ڕوودانی تسونامی ڕاگەیەندراوە، تکایە لە کاتی سەردانی کەناری خالاکتیرسکی و ئەو ناوچانەی دیکە کە مەترسی ڕوودانی تسونامییان لەسەرە، زۆر وریا بن.”

دامەزراوەی گڕکان و بوومەلەرزەزانیی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕایگەیاند، پلەی ڕێختەری بوومەلەرزەکە گەیشتووەتە 7.7، هەروەها زانایانیش ئاشکرایان کرد، بوومەلەرزەکە سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە 13ـی ئەیلوولی 2025، لە باکوور و  ڕۆژهەڵاتی دوورگەکە ڕوویداوە، قوڵایی بوومەلەرزەکەش 46.8 کیلۆمەتر بووە و 123 کیلۆمەتریش لە شاری پترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکی دوورە.

بوومەلەرزەکە بە ڕوونی لەلایەن دانیشتوانی پترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکییەوە هەستیی پێکراوە.

دەستەی جیۆلۆجی ئەمەریکی بڵاویکردەوە ، ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی ڕێختەر لە کەناراوەکانی دوورگەی کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕوویدا.

لە 30ـی تەممووزی ڕابردوو، بوومەلەرزەیەکی بەهێز دوورگەی کامچاتکای هەژاند، کە لە ساڵی 1952ەوە بوومەلەرزەی لەم شێوەیە ڕوویی نەداوە، بە گوڕی 8.8 پلەی ڕێختەر بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جەخت لە کاندیدکردنەوەی سوودانی بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەتی دەکاتەوه

یاسین

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى ئيمارات كرد

سەڵاح

کۆشکی سپی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت

یاسین