zagros news agency

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، پڕۆژەی خزمەتگوزاریی باغڵوومناره کارەکانی فراوان و چڕتڕ دەکرێنەوە

 

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە یاوەری لەگەڵ سەرپەشتیاری هونەری و پلان و سەرۆکی بەشی هونەری و سەرۆکی بەشی پلاندان، پڕۆژەی خزمەتگوزاریی باغڵوومنارەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ ئەندازیاران  و سەرپەشتیارانی پڕۆژەکە بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکان کرد.

لە بەسەرکردنەوەکەدا، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، جەختی لە خێراکردنی کارەکانی پڕۆژەکە کردەوە و هەروەها ئەندازیاران و سەرپەشتیارانی ڕاسپارد کە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە و هەرچی زووە کارەکانی کەرتی باغڵوومنارە تەواو بکرێت و ئاوەدانیی زیاتر بخرێتە ناوچەکە، لە خزمەتی هاووڵاتیان و دانیشتوانی هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیر کرا

سەڵاح

ئۆکرانیا ماددەی سروشتی گرانبەها دەداتە ئەمەریکا تاوەکو لە رووسیا بیانپارێزێت

سەڵاح

بەفەرمی ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دیاریکرا

یاسین