بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دامەزراندنی کەناڵهكهیان، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی له ئاڤا میدیا دهكات.
ئهمهش دهقی پیرۆزبایینامهكهیه:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و سەرجەم ستافی کارمەندانی کەناڵی ئاڤا میدیا
لە یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاڤا میدیا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی هێژای کەناڵەکەتان دەکەین.
ئاڤا میدیا لە ماوەیەکی کەمدا توانی شوێنپەنجەی خۆی جێبهێڵێت و ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری بۆ بینەرانی.
چاوەڕێین ئاڤا میدیا ببێتە گۆڕەپانێکی فراوانتر بۆ داهێنان و پێشکەشکردنی کاری نوێی میدیایی، بە جۆرێک، کە خزمەتێکی گەورەتر بە کەلتوور و ڕۆشنبیریی گەلەکەمان بکات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥

