zagros news agency

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران گەیشتە سعوودیە

عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ڕۆژی سێشەممە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عەرەبستانی سعودیە گەیشتە ڕیاز، پایتەختی ئەو وڵاتە.
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، عەلی باقری کنی، جێگری کاروباری سیاسیی لاریجانی، لەم سەردانەدا یاوەریی دەکات.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاندووە، دیداری لاریجانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە، لەوانەش وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، و تاوتوێکردنی “پەرەپێدانی هاریکارییە ئابوورییەکان” لە کارنامەی ئەم سەردانەدان.
جێی باسە، پێشتر و لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیە، سەردانی ئێرانی کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

بەرگریی شارستانی هەولێر وردەکاری ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێری ئاشکرا کرد

سەڵاح

سەردار بێتکاری: دێ کارکەم بۆ بهێزکرنا کەرتێ چاندنێ و پالپشتی کرنا زێدەتر یا جوتیاران

یاسین