بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ھاوڵاتیانی ئازیز، لەسەر فەرمانی بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، ماوەی ناونوسینی حاجیان درێژکرایەوە بۆ ( ٢٦) ی ئەیلول ٢٠٢٥، تا کاتژمێر دوازدەی شەو، لە دوای ئەم رێکەوتەوە ماوەی ناونوسینی حاجیان کۆتایی دێت و درێژ ناکرێتەوە، ئەمەش وەک دەرفەتێک بۆئەوانەی نەیانتوانیوە ناویان لەسیستمی نوێ تۆمار بکەن .
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی

