zagros news agency

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی ڕێگایەکی دیکەی ستراتیژی گرنگ دەکاتەوە

 

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگایەکی دیکەی ستراتیژی گرنگ دەکاتەوە کە دوو سایدی شێخان لالشە، بە ماوەیەکی کورت و خێرا بەکوالێتی و ستانداردی جیهانی ڕێگاکە تەواو کراوە.

وتیشی، ڕێگای تازەی پێشکەوتوو ۲٦۸۱ کیلۆمەتر قیر کراوە، بەبڕی ۱ ترلیۆن و ۳۲ ملیارو ۸۳٤ ملیۆن دینار، لەم کابینەیەدا ۳۱۸ پڕۆژە بۆ ڕێگای گوندەکان ئەنجام دراون کە بەگشتی ۳۱۷ کیلۆمەتر ڕێگا بووە.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە ناوخۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان  ۲۱٦۸ پڕۆژەی ڕێگاوبان ئەنجامدراون بە گوژمەی  ۲ ترلیۆن و ٤٠ ملیار دینار زیاتر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

دانیشتنی دادگای ئیداری لەسەر یاسایی بوونی ئیدارەی نوێی کەرکووک بەڕێوەدەچێت

سەڵاح