zagros news agency

فازل میرانی پیرۆزبایی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد

 

ئەمەش دەقی پیرۆزبایینامەکەیە:

یادی (55) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە دەرفەت دەزانم، پیرۆزباییەكی گەرم لە ڕێزداران سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتی زانایان و تێكڕای مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكەم.

ئەم ڕێكخراوە لە دامەزراندن و دروست بوونییەوە تا دەگاتە ئێستا، هەردەم ڕۆڵێكی گەورە و كاریگەری لە ژیانی گەلەكەماندا هەبووە، چ لە ڕووی پشتیوانی كردن لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانیی گەل و چ لە ڕووی زیاتر برەودان بە گیانی تەبایی و یەكڕێزی و لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان. لە سایەی پرۆگرام و ڕێڕەوی ڕۆشنی مامۆستایانی ئایینی كوردستان و چەترەكەیان یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، وڵاتمان هەردەم لانكەی پێكەوە ژیان و لانەی ئارامی هەمووان بووە و هەر واش دەمێنێتەوە.

پیرۆزبایی ئەم یادە لە تێكڕای مامۆستایانی سەربەرزی ئایینی ئیسلام دەكەین، ئەوان هەردەم لە ئاست چاوەڕوانیی گەل و وڵاتەكەیاندا بوون، هیوای سەركەوتن و بەختەوەری بۆ ئەوان و ڕێكخراوە چالاك و كاراكەیان دەخوازین.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا: بە توندی وڵامی دەستدرێژی یۆنانمان داوەتەوە

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

یاسین