zagros news agency

ئیسرائیل: تونێل و تەڵە بۆمبڕێژکراوەکانمان لە غەززە تێک شکاندووە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانیدا لە شاری غەززە، لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی و زەمینییەوە پێگەکانی حەماسی کردووەتە ئامانج. بە گوتەی سوپا، لەم هێرشانەدا تونێل، تەڵەی بۆمبڕێژکراو، ئەو باڵەخانانەی حەماس بەکاری دەهێنان و پێگەی نیشانەشکێنەکان تێک شکێندراون و بە گشتی زیاتر لە ١٠٠ “ئامانجی تیرۆریستی” لەناوبراون.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە فەڵەستینییەکان دەڵێن، لە بۆمبارانە چڕەکانی ئەم دواییەدا لانیکەم ٦٠ کەس کوژراون. ئەم ئامارانە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراونەتەوە.
بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، تا ئێستا سەدان هەزار کەس شاری غەززەیان بەجێهێشتووە، بەرانبەر بەوە، بزووتنەوەی حەماس دەڵێت هێشتا نزیکەی ٩٠٠ هەزار کەس لە شارەکەدا ماونەتەوە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ژێر کۆنترۆڵی حەماس، ژمارەی کوژراوانی جەنگ تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٥ هەزار کەس؛ ئامارێک کە جیاوازی لەنێوان هاووڵاتییانی سڤیل و چەکداراندا ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی سەردانی كەلها نزاركێ دەكات

یاسین

ئەمرۆ دادگایی کردنی ئەڵمانیا دەستپێدەکات لەسەر ئاسانکاری کردن بۆ کۆمەڵکوژییەکانی غەززە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح